بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژ به داعش، برێت مه‌كگۆرگ سێ جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه كه نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له عێراق كاری باش ئه‌نجام ده‌دات بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
له تویته‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ دا هاتووه: ئێستا له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك بهتهلهفۆنهوه قسه‌م كرد. مه‌كگۆرك به ناوی من و سه‌رۆكی ئه‌مریكا كاری باش له به‌غدا ئه‌نجام ده‌دات بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نیشتمانیی به‌هێز كه له ئێستا پێویسته بۆ شكستپێهێنانی داعش.
له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژ به داعش، برێت مه‌كگۆرگ سێ‌جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.