Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 15:36

هۆکاره‌کانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی مایه‌سیری

به‌ هۆی شه‌رمه‌وه‌ كه‌سی تووشبوو ناتوانێت باسی لێوه‌ بكات
کوردستان TV
100%

مایەسیری یا بەهۆی هەوکردنی خوێن هێنەرەکانی کۆمەوە دروست دەبێت یان لاوازی کارکردنی ریخۆڵە و مانەوەی پیسای لە لەشدا بۆ ماوەیەکی زۆر ، ئه‌م نه‌خۆشییه‌  یەکێکە لە نەخۆشیە بێزارکەر و باوەکان کە تووشی هەردوو رەگەز دەبێت، بەڵام بەشێوەیەکی زیاتر خانمان .

مایەسیری توانای دانیشتنی کەسی تووشبوو تێکدەدات و ئازارێکی ناخۆش وبێزاركه‌ری لەگەڵدایە ,  به‌ هۆی شه‌رمه‌وه‌  كه‌سی تووشبوو به‌م نه‌خۆشییه‌ ناتوانێت باسی لێوه‌ بكات .

ماڵپه‌ری رۆتانا به‌ چه‌ند خالێك هۆكاری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ گرنگترینیان کەم خواردنی ئاو شلەمەنیەکانه‌ ، هاوکات بێ جوڵەی جەستە بەشێوەیەکی زۆر و مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر بە پیساییەوە و نەچوون بۆ تەوالێت و خواردنی خۆراکی ناو قوتووەکان و خواردنی زۆر توند و زۆر دانیشتن و مانەوە لەسەر تەوالێت .

هەڵگرتنی کەلوپەلی قورس و بەرێگایەکی نادروست هۆكارێكی دیكه‌ بۆ توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ ، هەندێک جار کەسانی بەتەمەن، بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێن یان میز رەوانکەر و دژە خەمۆکی، یان دەرمانی تایبەت بە پەستانی خوێن تووشی مایەسیری دەبن ، هه‌روه‌ها  لەکاتی وەرزشکردن بەتایبەت یاری ئاسن، هەڵگرتنی کێشی زۆر قورس و بەکارهێنانی هێزێکی زۆر. 
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.