ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە شاندی باڵای هاوبەشی پارتی و یەکێتی بە سەردانێک گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق و دوای گەیشتنیان سەردانی ماڵی فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری عێراقیان کرد و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندی پارتی و یه‌كێتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریان جێهێشت و به‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م گه‌شتنه شاری به‌غدا.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، سه‌ره‌تا شاندی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆككۆماری عێراق كۆده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ به‌شداریكردنیان له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی دیكه له‌گه‌ڵ كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، كه ده‌بێته هه‌وێنی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راگه‌یاندووە: وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی پێكهاتووین له مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و به‌نده له‌گه‌ڵ فریاد ره‌واندوزی و خالید شوانی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی.
هه‌روه‌ها وه‌فدی پارتیش پێكهاتوون له فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و جه‌عفه‌ر ئیمنیكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فوئاد حسێن و به‌نگین عه‌لی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.