کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕەتیکردەوە وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دواخرابێت.
شێروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕاگەیاند، بانگەشەی هەڵبژاردن لەو وادەیەی پێشتر دیارییان کردووە دەستپێدەکات کە 5ی ئەیلوولە و هیچ گۆڕانکارییەک ڕووینەداوە.
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا ئاشكرایكردووە، بانگەشەی هەڵبژاردن لەو وادەیەی پێشتر دیارییان كردووە دەستپێدەكات كە 5ی ئەیلوولە و هیچ گۆڕانكارییەك ڕووینەداوە.
گوتیشی، تا ئێستا هیچ لایەنێك داوای لە كۆمسیۆن نەكردووە وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دوابخرێت.
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 30ی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و زیاتر لە سێ ملیۆن و 145 هەزار هاووڵاتی لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم مافی دەنگدانیان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.