پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای میحوه‌ری نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ربژێری لایه‌نه سونییه‌كانی عێراق بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی گه‌یشتنه شاری سلێمانی، سه‌ره‌تاش سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ـ یان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، مه‌لا به‌ختیار و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی تری ئه‌و حزبه كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ھاوبه‌شدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكرا كرا، ئه‌ندامی شانده‌كه‌ی میحوه‌ری نیشتمانی، قوته‌یبه جبوری گوتی: "له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه به گه‌رمی پێشوازی كراین و له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتین له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقدا به‌رده‌وام بین و ھێڵی سوورمان له‌سه‌ر ھیچ ھاوپه‌یمانێتییه‌ك دانه‌ناوه و پێكه‌وه ده‌چینه پێش بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی زیاتر بكه‌ین، حكوومه‌تی نوێ ده‌بێت داواكارییه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێ بكات و ستراتیجی ئاشكرای ھه‌بێت بۆ دروستكردنی دامه‌زراوه‌كان و دابه‌شكردنی داھات به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه.
له‌لای خۆیه‌وه نه‌رمین عوسمان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، گوتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان ھه‌ردوولا گفتوگۆی زۆر كرا له‌سه‌ر چۆنێتی و ئالیه‌تی ھاوكاری كردنی یه‌كتر بۆ پێكھێنانی حكوومه‌تێكی نیشتمانی كه بتوانێت له‌ژێر ئاڵاكه‌یدا چاره‌سه‌ری ھه‌موو كێشه‌كان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.