له 1ی سێپتێمبه‌ر (ئه‌یلول) ی ساڵی 1939 جیهان چاوه‌ڕوانی رووداوێك بوو كه ڕێڕه‌وی مێژووی جیهانی به ته‌واوه‌تی گۆڕی ، ئه‌میش ئه‌و كاته بوو كه ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌دۆڵف هیتله‌ر هێرشی كرده سه‌ر پۆلۆنیا و سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌ستی پێكرد.
له جیهانی عه‌ره‌بیشدا گرنگرترین رووداوه‌كانی 1ی سێپتێمبه‌ری ئه‌وه بووه كه عه‌قید موعه‌مه‌ر قه‌زای، كوده‌تای به‌سه‌ر مه‌لیك محه‌مه‌د ئیدریس سنوسی له ساڵی 1969 دا كرد‌و توانی بۆ ماوه‌ی 42 ساڵ حوكمی لیبیا بكات.
گرنگترین رووداوه‌كانی مێژووی له 1ی سێپتێمبه‌ر بریتییه له ..
له 1-9- 1939 ئه‌ڵمانیا هێرشی كرده سه‌ر پۆڵه‌نداو ئاگری جه‌نگی جیهانی دووه‌م هه‌ڵگیرسا.
له 1-9-1969 موعه‌مه‌ر قه‌زافی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی له دژی شا محه‌مه‌د ئیدرس كرد‌و ده‌سه‌ڵاتی لیبیای گرته ده‌ست.
له 1-9-1985 دوای 43 ساڵ له نغرووبوونی پارچه‌كانی به‌له‌می تایتانیك دۆزرایه‌وه.
له1-9-2004 توندڕه‌وه‌كانی شیشان 1200 قوتابیان له‌نێو قوتابخانه‌یه‌كی بیسلان رویسا به بارمته‌دا گرت.
له 1-9-2010 دوای ساڵانێكی زۆر له دابڕان گفتوكانی ئاشتی له نێوان فه‌له‌ستینییه‌كان و ئیسرائیل به ئاماده‌بوونی سه‌ركرده‌كانی ئه‌مریكا و میسر‌و ئورده‌ن ده‌ستی پێكرده‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / cnn
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.