لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، لەچوارچێوەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتیهكهمان بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە سەرپێچی دەكەن ، بەمەبەستی پاراستن و چاكتركردنی ژینگە ، بەشی پۆلیسی پێنجوێن لەهەڵمەتێكدا دەستیانگرت بەسەر سێ ئامێری بیرهەڵكەندندا .
دوای ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرەوە هێزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن ئاگاداركرانەوە كە چەند كەسێك خەریكی هەڵكەندنی بیری نایاساین لەسنوری قەزای پێنجوێن ، دەستبەجێی هێزەكانی پۆلیس پێنجوێن گەیشتنە شوێنی مەبەست و توانرا دەستبگیرێت بەسەر 3 ئامێری بیرهەڵكەندن .
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ، هاوكات هێزەكانی پۆلیسی پێنجوێن كەسێكیان دەستگیركرد بەتۆمەتی دزی ، لە ئێستاشدا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .
پۆلیس ووتیشى ، هەڵمەتی دەستگیركردنی سەرپێچیكەران بەردەوامی دەبێت و هەركەسێك سەرپێچی بكات بەهەڵكەندنی بیری نایاسایی دەستگیردەكرێت و ڕوبەڕوی یاسادەكرێتەوە .
لهكۆتادا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بەشی پۆلیسی پێنجوێن سوپاسی هاوڵاتیانی سنوری قەزای پێنجوێن دەكات كە بەردەوام هاوكاری هێزەكانی پۆلیسن و لەهەر ڕوداوێكی نەخوازراو یاخود گوماناوی یان هەر سەرپێچییەك هێزەكانی پۆلیس ئاگادار دەكەنەوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.