Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:54

راکان جبووری وێنه‌ی مام جه‌لالی له‌ نێو دیوانی پارێزگای که‌رکوک هێنایه‌ خواره‌وه‌

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای هێنانه‌ خواره‌وه‌ی وێنه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق له‌لایه‌ن راكان جبووری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت ، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ گشتاندنێك بۆ لابردن و هێنانه‌ خواره‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌ركرده‌كان و سیمبوله‌ سیاسییه‌كان كرابێت.

سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ هیچ گشتاندنێك بۆ لابردن و هێنانه‌ خواره‌وه‌ی وێنه‌كانی تایبه‌ت به‌ سه‌ركرده‌كان و سیمبوله‌ فه‌رمییه‌كانی وه‌ك سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نییه‌.

لێدوانه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ راكان جبووری پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت رایگه‌یاندبوو: لابردنی وێنه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق له‌ نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای كه‌ركوك جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌.

ئاماده‌كردنی/ رزگار

سه‌رچاوه‌ / به‌غداد ئه‌لیۆم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.