له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردیته‌وه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه 2 ى 9 ى 2018 ، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەڕێی بەڕێوەبەرێتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی یەوە لە شاری سلێمانی، هەڵمەتی نیشتمانی10 ڕۆژەی كوتان دژی نەخۆشی سورێژەی منداڵان ئەنجام دەدات.
ئیبراهیم ئەحمەد، لێپرسراوی هۆبەی پتەوكردنی تەندروستی لە بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی، تایبەت بە سایت و پەیجی تەندروستی سلێمانی، ڕاگەیاند: ڕۆژی یەك شەممە 2/9/2018 هە‌ڵمه‌تی نیشتمانی 10 ڕۆژه‌ی كوتان دژی نه‌خۆشی (MMR) سورێژه‌ی تێكه‌ڵ جێ به جێ ده‌كرێت تا بەرواری 13/09/2018 بەردەوام دەبێت، تێیدا دوسەدو سیازدە هەزارو 640 منداڵ دەگرێتەوە له سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و ڕاپه‌رین كە لەڕێی 265 تیمی ته‌ندروستی یەوە بەڕێوە دەچێت.
وتیشی: لە هەڵمەتەكەدا پێویسته منداڵانی ته‌مه‌ن 9 مانگ بۆ 5 ساڵان بكوترێت، هەروەها هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه پێشتركوتانی بۆ كراوە ته‌نها ئه‌و منداڵانه ناگرێته‌وه كه پێش مانگێك كوتانی سورێژەی تێكه‌ڵی بۆ ئەنجام دراوە، هەروەها دایكان و باوكان دڵنیا دەكەینەوە كەوا له هه‌موو ئه‌و مه‌ڵبه‌ندو بنكانه‌ی كوتانی تێدایه كوتان ده‌كرێت.
جەختیشیكردەوە، هەڵمەتەكە بەهاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ڕێكخراوی یونیسیف جی به جی ده‌كرێت، ئامانجی هەڵمەتەكە بۆ پته‌وكردنی به‌رگری منداڵانی 9 مانگ بۆ 5 ساڵانە بۆ بەرگری كردن لە تووش بوونی بە سورێژه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.