ئێوارەی ڕۆژى ههینى 31 ى ئابی 2018 ، فرۆکەکانی تورکیا بە بیانووی هەبوونی بنکەو بارەگەکانی پەکەکە لە گوندی ڕەبەتکێ لەسنوری شارۆچکەی شێخان بۆردومانی گوندی ڕەبەتکێی کرد.
دڵشاد ڕەبەتکی شایتەحاڵ و هەروەها لە هەمان کات کە خەڵکی گوندەکەیە بە کوردستان تیفی ڕاگەیاند ئێوارهى ڕۆژى ههینى فرۆکەکانی تورکیا بە ئاسمانی گوندەکەیان سوڕایەوە ۳ جار بۆردوومانی دەڤەرەکەی کرد،ئەو شایتحاڵە گوتیشی زەر و زیانی بۆردوومانەکە تەنیا ئاگر بەربوون و سوتانی هەندێک دار و باخی سەر شاخەکان بوو دواتریش لە لایەن هاولاتیانی گوندەکە ئاگرەکە کۆنترۆڵکرایەوە.
پهیامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگهیاند ، هاولاتیانی سنورەکە لەجێگای خۆیان نیشتەجێن و نهڕۆیشتوون ، بەڵام ترس و دڵەڕاوەکییەک لەلای خەڵکەکە دروست بووە،جێی ئاماژەیە ئەوە یەکم جارە فرۆکەکانی تورکیا سنوری قەزای شێخان بوردوومان دەکەن.
عهزیز ئهحمهد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.