بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، بەیانی ئەمڕۆ ههینی، هاوڵاتییەكی بەڕەگەز كوردی دانیشتوی شاری كەركوك لەكاتی مەلەكردن لەزێی دوكاندا خنكا.
بهپێی زانیارییهكانی پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتییەكە ناوی (د، ن، ن )هو لەدایكبووی 1999یه ، كه لەگەڵ سێ هاوڕێیدا بەمەبەستی گەشتكردن ڕوویان لە دەریاچەی دوكان كردبوو.
پۆلیس وتیشى" هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان گهیشتنه شوێنی ڕووداوەكە و تیمەكانی مەلەوانی خەریكی دەرهێنانەوەی تەرمەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.