ن/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
زۆر ئه‌و منداڵانه‌ی خاوه‌ن به‌هره‌و توانستی رادهربهرن ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان بۆ برخسێت ده‌توانن كاری سه‌رنج راكێش له هه‌موو بواره‌كان ئه‌نجام بده‌ن "هاوبه‌ش ئه‌یوب فه‌تاح" یه‌كێكه له‌و منداڵانه‌ی كه به‌هره‌یه‌كی باشی له بواری هونه‌ری موزیك و نواندن هه‌یه ..
ژنیار هاوبه‌ش له ساڵی 2010 له شاری سڵێمانی له‌دایك بووه ماوه‌ی ساڵێكه له تیپی هونه‌ری مناڵانی سلێمانی وه‌ك كۆرس له هه‌مان كاتیش‌دا به ئامێری كه‌مانجه وه‌كو ئه‌ندامی كارای ئه‌و تیپه درێژه به‌كاره هونه‌رییه‌كانی خۆی ده‌دات له‌وماوه كورته‌دا له‌گه‌ڵ تیپ به‌شداری له (5) كۆنسێرتي وه‌كو كۆرس و موزیك كردوه .
هاوبه‌ش خۆی به‌قه‌رزاری هونه‌رمه‌ند (مۆفق عارف له‌هۆنی) ده‌زانێت له ژێر ده‌ستی ئه‌و چۆته ناو دونیای هونه‌ر له هه‌مان كاتدا خێزانه‌كه‌شی له ماڵه‌وه به‌تایبه‌تی دایك و باوكم و براكانی ده‌رفه‌تێكی باشیان بۆ ره‌خساندووه ، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌زوو ئاره‌زوه هونه‌رییه‌كانی پهرپێبدات هیوای وایه لهدوار ۆژ ببێت به هونه‌رمه‌ندێك بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌ی بكات
كاكه هاوبه‌ش جگه له كاری هونه‌ری موزیك به‌هره‌یه‌كی باشیشی له هونه‌ری نواندن هه‌یه هه‌ر بۆیه به‌شداری له كورته فلیمی(هیوا) كرد رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلیمهكه بینی له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلیمی سینه‌مایی له‌شاری به‌سرای عێراق ساز كرا تێیداچه‌ندین وڵاتی عه‌ربی و بیانی به‌شداری ئه‌و فیستڤاڵه بوون هاوبه‌ش توانی له نێو (70) فیلم خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری منداڵ وه‌ربگرێت ببێته ماییه‌ی تێرامانی به‌شدار بووانی فیستڤاڵه‌كه.
شایانی باسه فلیمی (هیوا) له سیناریۆ ودهررهێنانی هونه‌رمه‌ند (عابد هه‌ورامی) بوو هیوای به‌رده‌وامی بۆ كاكه هاوبه‌ش ده‌خوازین.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.