Erbil 18°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:25

به‌ ڤیدیۆ.. فیستیڤاڵی شه‌ڕه‌ ته‌ماته‌ له‌ ئیسپانیا ببینه‌

به‌ سه‌دان تۆن ته‌ماته‌ی تازه‌ پێگه‌یشتوو به‌كاردێ
کوردستان TV
100%

دوایین چوارشه‌ممه‌ی مانگی ئابی هه‌موو ساڵیك له‌ ئیسپانیا له‌ شاری بونۆل، به‌ناوبانگترین و نامۆترین فیستیڤاڵی میللی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ئه‌م فیستیڤاڵه‌ رۆژێكه‌ بۆ پشوودان و گاڵته‌كردن و كات به‌سه‌ربردن.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی ئاب، ئیسپانییه‌كان و گه‌شتیاره‌ بیانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌ دڵخۆشییه‌وه‌ رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری بونۆل بۆ ئاهه‌نگگێڕان و به‌شداربوون له‌و فیستیڤاڵه‌.

فیستیڤاڵی ته‌ماته‌، فیستیڤاڵێكی ئیسپانی به‌ناوبانگه‌ كه‌ پێیده‌گوترێت شه‌ڕه‌ ته‌ماته‌، له‌ دوایین چوارشه‌ممه‌ی مانگی ئاب به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی شه‌ڕه‌ ته‌ماته‌ یاری ئاگرین و مۆسیقا و دانس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، هه‌روه‌ها سارده‌مه‌نی له‌و فیستیڤاڵه‌دا به‌ خۆرایی دابه‌ش ده‌كرێت.

بێگومان هه‌موو دووكانه‌كان له‌كاتی شه‌ڕكردنه‌كه‌دا داده‌خرێن، له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و دووكانانه‌ تابلۆی لاستیكی داده‌نرێت بۆ پاراستنیان.

ساڵانه‌ ژماره‌ی به‌شداربوون له‌و فیستیڤاڵه‌ ده‌گاته‌ چه‌ند هه‌زارێك له‌ دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ و گه‌شتیاران، كه‌ به ‌تایبه‌ت سه‌ردانی شاره‌ ده‌كه‌ن بۆ به‌شداریكردن له‌و فیستیڤاڵه‌دا.

له‌م شه‌ڕه‌دا به‌ سه‌دان تۆن ته‌ماته‌ی تازه‌ پێگه‌یشتوو به‌كاردێ، كه‌ له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی شه‌ڕه‌ ته‌ماته‌كه‌ هه‌ركه‌سێك به‌و شه‌قامه‌دا بڕوات ئه‌وا ده‌بێت ته‌ماته‌ی به‌ركه‌وێت.

جێی باسه‌ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ‌ ساڵی ١٩٤٥ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی ده‌ربڕیی خۆشی و شادی هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام به‌ فه‌رمی له‌ ساڵی ١٩٥٩ دانی پێدانرا وه‌ك فیستیڤاڵی تایبه‌ت به‌ شاری بونۆل، له‌و كاته‌وه‌ ساڵ به‌ ساڵ به‌شداربووانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌ زیادبووندایه‌.

 

سه‌رچاوه‌/ دژی تیرۆی كوردستان 

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.