Erbil 13°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 12:19

زانایان چاره‌سه‌ری ئیفلیجی ده‌دۆزنه‌وه‌

ده‌ماره‌ پێكراوه‌كان به‌یه‌كتری ده‌به‌ستێته‌وه‌
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (162 وشە)
100%

زانایان بواری پزیشكی نزیكبوونه‌ته‌وه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تووشی ئیفلیجی ده‌بن یاخود له‌ زگماك ئیفلیجن .

به‌پێی دوایین توێژینه‌وه‌ی زانكۆی مینیسۆتای ئه‌مه‌ریكی، زانایان ئه‌و زانكۆیه‌ لێكلۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر جۆره‌ مارمیلكه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه‌ پێی ده‌گوترێت (ئۆ ئه‌كسۆلۆتل) كه‌ له‌ مه‌كسیك ده‌ژی ، ئه‌و مارمیلكه‌یه‌ له‌ توانای دا ھه‌یه‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی جه‌سته‌ی له‌ ده‌ستی داوه‌ جارێكی دیكه‌ دروستی بكاته‌وه‌ و ھه‌روه‌ھا توانای ھه‌یه‌ خانه‌كانی دڕكه‌ په‌تك (الحبل الشوكی) چاره‌سه‌ر بكات ئه‌گه‌ر ھاتوو تووشی پێكان ھات .

زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كاتێك مارمیلكه‌ی (ئۆ ئه‌كسۆلۆتل) تووشی زیانێك ده‌بێت له‌ ناوچه‌ی دڕكه‌ په‌تك ، ئه‌وا خانه‌كانی له‌شی ئه‌نزیمێك ده‌رده‌كه‌ن كه‌ پێی ده‌گوترێت (جلیال سیلز) ئه‌م رژێنه‌ش به‌خێرایی زیاد ده‌كات و له‌ناوچه‌ی پێكانه‌كه‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌ و ده‌ماره‌ پێكراوه‌كان به‌یه‌كتری ده‌به‌ستێته‌وه‌ .

له‌ ئێستادا زانایان خه‌ریكی ئه‌وه‌ن ئه‌و جۆره‌ رژێنه‌ دروست بكه‌ن و له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆشی ئیفلیجی بدۆزنه‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌/ زاگرۆس

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.