دوو گه‌نجی ئێزدی كه خه‌ڵكی شنگالن، كه بۆ مه‌له‌وانی ڕوویان له ده‌ریاچه‌یی خانكێ كردبوو به‌هۆی ناشاره‌زایی له شوێنه‌كه هه‌ردوو گه‌نجه‌كه خنكان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، گه‌نجه‌كان به ناوه‌كانی (قه‌وال قاسم كچل) ته‌مه‌ن 20 ساڵ و (گدۆ ئه‌لیاس گدۆ )، ته‌مه‌ن 22 ساڵ.
شایه‌نی باسه ده‌ریاچه‌كه خانكێ ده‌كه‌وێته قه‌زای سێمێلی سه‌ر به پارێزگای دهۆك.
هه‌ر له دوای رووداوه‌كه تیمی غه‌واس گه‌یشتۆته شوێنی رووداوه‌كه هه‌ردوو ته‌رمه‌كانییان له ئاوه‌كه‌دا ده‌رهێناوه و ڕه‌وانه‌ی دادی پزیشكی دهۆك كراون.
شایه‌تحاڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و دوو گه‌نجه بۆ به‌سه‌ربردنی كات و گه‌شتێك، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ریاچه‌كه مه‌له‌وانی بكه‌ن، روویان له شوێنه‌كه كردووه، به‌ڵام خنكاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.