سینه‌ما ئیدیۆمێكى سیحراوى مرۆڤه و ئه‌وه‌ى له‌سینه‌ما خورد ده‌بێته‌وه فیلمه ، فیلم دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دوو كه‌رتى ماناییدا، ئه‌ویش گوزاره‌ى كۆمیدى و تراژیدیبوونه ، تاركۆڤسكى جوانترین نمونه‌ى سینه‌ماى شیعرییه‌ته، واته به‌شیعرگه‌راییكردنى سینه‌ما .
هیچ فیلمێك بۆ خۆى بێبه‌رى نییه له شیعرییه‌ت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى فیلم كار له‌سه‌ر بابه‌ت ده‌كات، له‌وانه مه‌سه‌له‌ى هه‌ژارى, جه‌نگ، ئیرۆتیكا، ستاتیكاى سروشت، عه‌ده‌مگه‌رایى ژیان، فه‌زاى كۆمه‌ڵگه، لایه‌نى ده‌روونزانى مرۆڤ، ئینسان وه‌ك بابه‌تى هه‌بوون، ئه‌مانه‌و چه‌ندین بابه‌تى دیكه هه‌ن خوێنى ناو ده‌مارى فیلمن، كه‌واته ئه‌م نمایانه‌ى باسكران بۆخۆیان زاده‌ى شیعرییه‌تن، واته به‌تاڵ نین له‌شیعرگه‌رایى .
سینه‌ماى هاڵیوود شوناسى سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكایه، هاڵیوود وه‌كو تاقیگه‌یه‌ك وایه بۆ نما هه‌مه‌لایه‌نه‌كانى ئەمریكا ، جیا له‌سینه‌ماى باڵیوودى هیندى، ئه‌و سینه‌مایه‌یه خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌كى ئایدۆلۆژى سیاسیه له پاڵ هه‌ر لایه‌ك و ناسنامه‌یه‌كى لاوه‌كى دیكه‌دا ، هاڵیوود چ له لایه‌نى فكرى و سیاسى چ له‌لایه‌نى به كاڵاكردنى ئایدیاى به ماكدۆناڵدیزه‌ى ئه‌مریكاییه‌وه بێت شوناس پێده‌رى ئەمریكاییبوونه .
به‌راییه‌كانى سینه‌ماى میسرى زۆر له‌سینه‌ماى باڵیوود ده‌چێت، له زۆربه‌ى گرته‌كاندا شیعرییه‌تى ئاهه‌نگسازی و لیریكیانه ده‌بریسكێته‌وه، به‌ڵام تا به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵكشێت به‌شێكى فیلمه‌كان خه‌سڵه‌تێكى بازاڕیانه به‌خۆیه‌وه ده‌لكێنێت .
سینه‌ماى ناوبراو سینه‌مایه‌كى ئیتاڵییه، له رووى بابه‌تییه‌وه بڕوانین ئه‌مجۆره له‌سینه‌ما هه‌م له رووكار و هه‌میش له‌ناواخندا فره پڕ شیعرییه‌ته، پاشان عه‌شقێكى گه‌وره ده‌به‌خشێته مرۆڤ به‌رامبه‌ر به فیلم، مرۆڤ پڕده‌كات له چركه‌ى دڵڕفێن و دڵته‌زێنى شیعرییه‌ت، بۆیه له رووى ته‌كنیكیشه‌وه سه‌ركه‌وتووه و خاوه‌ن ناسنامه‌ى دیاریكراوى خۆیه‌تى .
هه‌رچی سینه‌مای كوردییه هێشتا نه‌یتوانیوه خاوه‌نى شوناسنامه‌یه‌كى تۆكمه و دامه‌زراوى خۆى بێت، واته تا ئێستا مه‌ڵۆتكه‌یه و قۆناغى دنیابینینى خۆى پیاده نه‌كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.