Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 13:22

خه‌وی ته‌ندروست و ژماره‌یه‌ک رێنمایی

کاتژمێرێک پێش نوستن کوپێک شیری گەرم بخۆرەوە
کوردستان TV
100%

 ئه‌و شه‌وانه‌ی به‌ گرانی خه‌وت لێده‌كه‌وێت و بۆرۆژی دواتر ده‌وامت هه‌یه‌ و ده‌بێت زوو له‌ خه‌و هه‌ڵستی ، ئه‌وه‌ وا ده‌كات به‌رده‌وام هه‌ست به‌ شه‌كه‌تی و بێزاربوون بكه‌یت و له‌ رووی ده‌روونییه‌ زوو هڵبچیت ، هۆیه‌كه‌شی بۆ كه‌م خه‌وی ده‌گه‌رێته‌وه‌ .

 ماڵپه‌ری buzzkito ژماره‌یه‌ك رێنمایی ئاشكرا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زوو له‌ كاتی خۆیدا بخه‌ویت و له‌ هه‌مان كاتدا خه‌وێكی قوڵ و ئارام بكه‌یت ، به‌ گوێره‌ی رێنماییه‌كان بێت ، پێویسته‌ بە هەموو شێوەیەک مۆبایلەکەت لەخۆت دوور بخەرەوە، یان سەیری هیچ شاشەیەکی ئەلیکترۆنی مەکە، چونکە خەو هێندەی تر دەزڕێنێت ، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وێكی قول و ئارام بكه‌یت کاتژمێرێک پێش نوستن هەوڵبدە کوپێک شیری گەرم بخۆرەوە . 

له‌ رێنماییه‌كان هاتووه‌ هەرگیز پێش نوستن خواردنی چەور و قورس مەخۆ، یان ئێوارانیش هێندە مەخۆ کە دواتر کاریگەری سلبی بخاتە سەر خەوەکانت و نائارام بیت و هەوڵبدە کاتی خەوەکانت دیاری بکە و هەموو شەوێک لەو کاتژمێرەدا بخەوە .

 هه‌روه‌ها نابێت لەناو جێگایەکی زۆر گەرم و بێزارکەر بخه‌وین، یان قوماشی جێگاکەمان لە جۆری خراپ بێت و بێزار كه‌ر بێت و ئارەق بکەین و یاخود پێست تووشی خورو بکات . 

خالێكی دیكه‌ی زۆر گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ لەسەر لای راست پاڵكه‌وین و بخه‌وین ، بۆ ئەوەی پشت بحەوێتەوە و باشتر پشوو بدەین و خەوێکی ئارام بکەین .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.