ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانی به هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، كه ئه‌و پڕۆژانه‌ی به هۆی قه‌یرانی داراییەوە ڕاگیراون، جارێكی دیكه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و پارێزگاكانیش داوایان له به‌ڵێنده‌ره‌كان كردووه هه‌ر به‌ڵێنده‌رێك ده‌ست بە پڕۆژه‌كان نهكاتەوە، مۆڵه‌تی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان له سنووری دهۆك، عوسمان ئیتۆتی، جێگری پارێزگاری دهۆك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاند" فه‌رمانمان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه سه‌رجه‌م ئەو پڕۆژانەی به هۆی قه‌یرانی داراییەوە ڕاگیرابوون، جارێكی دیكه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌ست پێ نه‌كاته‌وه مۆڵه‌تی كاركردنی لێ وهردهگیرێتهوە."
عوسمان ئیتۆتی گوتیشی" 300 پڕۆژه له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌یه و ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان ده‌كرێت. به‌شێكیان ده‌ستی پێ كردووەته‌وه، به‌شێكیان چاوه‌ڕێی هاتنی پارەن و به‌شێكیشیان هه‌ندێك كاریان كردووه و نایانه‌وێت درێژه به كاره‌كانیان بدەن."
ئیتۆتی ڕوونیشی كرده‌وه" ئێمه‌ش ئه‌و پڕۆژانه‌مان ده‌ست پێ كردووەته‌وه كه له‌سه‌ر داهاتی وه‌زاره‌ته‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن، كه هه‌ندێكیان له‌سه‌ر 40% داهاتی شاره‌وانییه‌كان و هه‌ندێكیان له‌سه‌ر 8% داهاتی وه‌زاره‌تی كاره‌با و به‌شێكیشیان به قه‌رز پڕۆژه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، بۆیه به‌رده‌وام كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان جێبه‌جێ بكرێن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.