ئاسایشى راپه‌رین رایگەیاند، ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر زیاتر لە نۆ ملیۆن دیناری ساخته‌دا، له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌ش پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.
بەگوێرەی راگه‌یه‌نراوێكى ئاسایشى راپه‌رین کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، هێزەکانیان لە بازگەی (ئامان زەمان) بە هاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ و بنکەی ئاسایشی هێرۆ، دەستیان گرت بەسەر بڕی نۆ ملیۆن و 480 هه‌زار دینار چاپى عێراقى ساخته‌وه و 100 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى ساخته.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە، لەسەر ئەو دۆسیەیە پێنج تۆمەتبار بەپێی ماددەی (281 لە یاسای سزادانی عێراقی) دەسگیرکراون و لە لایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.