نرخی یاریگاو مەلەوانگەكان كەم دەكرێتەوە سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانیش رایدەگەیەنێت هەرشوێنێك پابەندی نرخە نوێكە نەبیت روبەروی سزای یاسای دەبیتەوە.
گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: پاش گفتوگۆكردن و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئابوری هاوڵاتیان و گەنجان بەتایبەتی، لەگەڵ بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی و لیژنەی باڵای قائیمقامیەت و لیژنەی مەلەوانگەو كۆمەڵگا وەرزشیەكان بڕیار درا بەكەمكردنەوەی نرخی سەرجەم یاریگاكان و مەلەوانگەكان و هۆڵەكانی لەشجوانی و هۆڵەكانی هونەری بەرگری.
ووتی: نرخی یاریگا و مەلەوانگە و كۆمەڵگە وەرزشیەكان بەم جۆرەی خوارەوە دیاریكراون،
1. یاریگای داخراو شەو (25000) دینار بۆ كاتژمێرێك بۆ ڕۆژیش نیوەی ئەم نرخە وەردەگیرێت.
2. یاریگای كراوە شەو (20000) دینار بۆ كاتژمێرێك بۆ ڕۆژیش نیوەی ئەم نرخە وەردەگیرێت.
3. مەلەوانگەی ئاسای (6000) بۆ دوو كاتژمێر وەردەگیرێت.
4. مەلەوانگەی ئەستێردار (یەك تا سێ ئەستێرە) (6000 تا 12000) دینار وەردەگرێت بەپێی ڕێنمای لیژنەی تایبەت.
5. هۆڵەكانی لەشجوانی (20000 تا 50000) دینار مانگانە وەردەگرێت بەپێی ڕێنمای لیژنەی تایبەت.
6. هۆڵەكانی هونەری بەرگری (15000 تا 30000) دینار مانگانە وەردەگرێت بەپێی ڕێنمای لیژنەی تایبەت.
سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكان وتیشی: هەموو ئەو شوێنانە دەبێت پابەندی ئەو نرخانە بن و نرخەكان هەڵواسرابن بەپێچەوانەوە ڕوبەروی سزای ماددی و سزای یاسای دەبنەوە لەئەگەری دوبارەكردنەوەی كەمتەرخەمیەكاندا.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.