ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك بارزانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبۆوه.
هه‌ر دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌حمود محه‌مه‌د گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پرێس كۆنفڕانسێكدا خاڵەكانی ناو كۆبوونەوەكەی بۆ ميدياكان ئاشكرا كرد كە پەیوەست بووە بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان لە لایەك، لە لایەكی دیكەش هەوڵدانیان بۆ رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان لەپێناو وەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكانی كورد، لە پێكهێنانی كابیینەی نوێی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ‌دا.
گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: پارتی جەخت لەوە دەكاتەوە كه پێویستە پرۆسەی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لە وادەی خۆیدا بكرێت، چونكە لە رووی تەكنیكی و سیاسی و كۆمەڵاتییەوە هیچ كێشە و بەربەستێك بۆ دواخستنی نییە.
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیش مه‌حمود محه‌مه‌د گوتی: لە رابردوودا هەوڵمان دا پێكەوە لەگەڵ لایەنەكان پڕۆژەیەك ئامادە بكەین، وەك یەكێتی و پارتی ئامادەمان كرد و داوایشمان لە لایەنەكانی دیكە كرد بەشدار بن، دیارە ئەوان پێیان باش نەبوو، ئێمە لە پێناو مافە دەستوورییەكاندا ئەو هەوڵەمان دا كە پێكەوە بین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.