له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی كه بهسهرپهرشتىى سه‌رۆك بارزانی له كاتژمێر 10 سه‌ر له‌به‌یانی به‌رێوه‌چوو ناوبراو ڕایگه‌یاند ، كۆبوونه‌وه‌كه دوو ته‌وه‌ری له‌خۆ گرتبوو یه‌كه‌میان پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی
نوێى عێراق و یه‌ك ڕیزی و یه‌ك تیمى لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌به‌غدا كه‌پارتى هیوا ده‌خوازێت به‌یه‌ك تیم له‌به‌غدا بین له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى مافه ڕه‌واكانى گه‌له‌كه‌مان و خزمه‌تى زیاتری كوردستان بكه‌ین
ته‌وه‌ری دووه‌می نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریتی بوو له پرسى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ئێمه وه‌ك پارتی دیمو‌كراتى كوردستان جارێكی دیكه جه‌ختمان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی خوی‌دا ئه‌نجام بدرێت و گوتیشی هیچ هۆكارێك نییه تاكو هه‌ڵبژاردن دوابخرێت .
نه‌سرین مزووری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.