Erbil 4°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 08:00

ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر کونده‌په‌پۆ نه‌تزانیوه‌

220 جۆر كونده‌په‌پۆ هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

كونده‌په‌پۆ یه‌كێكه‌ له‌ باڵدارانه‌ی كه‌ چه‌ندین سیفه‌تی سه‌یرو نامۆی هه‌یه‌ كه‌ له‌ باڵداره‌كانی تر بوونی نییه‌ ، هه‌ر له‌ رووی شێوه‌ی و فۆڕم و خواردن و جیاوازی نێره‌و مێینه‌یه‌ی لێره‌دا باسی ده‌كه‌ین.

* كونده‌په‌پۆی مێ گه‌وره‌تره‌ له‌ كونده‌په‌پۆی نێر.

* 220 جۆر كونده‌په‌پۆ هه‌یه‌ له‌ جیهان.

* كونده‌په‌پۆ ساڵانه‌ زیاتر له‌ 1000 مشك ده‌خۆن.

* كونده‌په‌پۆ نێچیره‌كانیان قوت ده‌ده‌ن واته‌ هه‌موو شتێكی نێچیره‌كه‌یان ده‌خۆن.

* ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت لاسایی كونده‌په‌پۆ بكاته‌وه‌ له‌ سه‌ر سوڕاندنه‌وه‌ی سه‌ری ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆره‌ ببێته‌ هۆی خوێنبه‌ربوون له‌ ده‌ماری خوێنبه‌ر (كونده‌په‌پۆ ده‌توانی سه‌ری بۆ سه‌رو 270 پله‌ بسوڕێنیت بۆ یه‌ك ئاڕاسته‌).

* كونده‌په‌پۆ كاتێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ باڵنده‌یه‌ك ڕاو ناكات هه‌وڵی خواردنی كونده‌په‌پۆی له‌خۆی بچوكتر ده‌دات.

* له‌ باشوری ئه‌فڕیقا كونده‌په‌پۆ به‌ باڵنده‌یه‌كی بێ به‌خت ناسراوه‌ و بانگ كردنی هه‌ر كه‌سێك به‌و ناوه‌ وه‌ك سوكایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ وایه‌.

 شایانی باسه‌ چاوی كونده‌په‌پۆ زۆرترین شوێنی گرتوه‌ له‌ كاسه‌ی سه‌ری به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ شوێنێكی وای نه‌هێشتۆته‌وه‌ بۆ مێشكی.

سه‌رچاوه‌/رێگا

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.