له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیگى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێواره‌ى ڕۆژى پێنج شه‌ممه 29ی ئابی 2018 ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە كە هەستاون بە قۆڵبڕینی هاوڵاتیان .
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هەردوو تۆمەتبار ( س ، ح ، ح ) و (ز ، ح ، ع ) كە یەكێكیان دانیشتوی شاری هەولێر و ئەوی تریان دانیشتوی شاری سلێمانییە ئەمڕۆ لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە دەستگیركران كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە بە پێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی .
لە ئێستاشدا تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندن .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.