لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی راگه‌یاند كه تیایدا په‌رله‌مانتاران سوێندی یاسایی ده‌خۆن.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامبدرێت، کارنامەی کۆبوونەوەش دیاریکراوە.
ماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویکردەوە، رۆژی 3ی ئەیلول یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بە وتاری سەرۆکۆماری عیراق دەستپێدەکات و دواتر وتاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشکەش دەکرێت.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمان، بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق محەمەد عەلی زەینی دانشتنەکەی پەرلەمان بەرێوە دەبات، ئەوەش بە پێی ماددەی 54 ی دەستور.
هەر لە دانیشتنەکەدا ناوی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی نوێی پەرلەمان 2018-2022 دەخوێندرێتەوە و ده‌ستپێكی به‌رنامه به سروودی نیشتمانی ده‌بێت و دواتر ئەندامانی ئەنجومەنی نونێنه‌ران سوێندی یاسایی دەخۆن، دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەکانی بەپێی ماددەی 55ی دەستوری عیراق هەڵدەبژێرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.