له گوندی عه‌لی ڕه‌شی سنووری قه‌زای مه‌خموور هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هاوبه‌شی ڵه‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشیان كوشت.
زریان شێخ وه‌سانی فه‌رمانده‌ى هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خموور له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له سنووری قه‌زای مه‌خموور هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هاوبه‌شی ڵه‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشیان له سنووری گوندی عه‌لی ڕه‌ش كوشت كه ژماره‌یان 11 چه‌كداربوو و 5ـی دیكه‌ش بریندار كران .
شایانی باسه ماوه‌یه‌كه له سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه عێراقییه‌كان جموجۆڵی داعش زیادی كردووه و پێشمه‌رگه له ئه‌رز و هاوپەیمانانیش به‌رده‌وام له ئاسمان له ئاماده‌باشی دان بۆ هه‌ر جموجۆڵێكی نه‌خوازراوی تیرۆریستانی داعش .
نه‌سرین مزووری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.