ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه، یه‌كه‌مین كاروانی حاجیانی سنووری پارێزگای سلێمانی كه ژماره‌یان 418 حاجی بوو به فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی عێراقییه گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، تاهیر عه‌بدوڵڵا له‌و باره‌یه‌وه به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، له یه‌كه‌م كارواندا، 418 حاجی گه‌یشتنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و بڕیاره به حه‌وت تا هه‌شت گه‌شتی دیكه ته‌واوی حاجیان له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه بگه‌نه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
تاهیر عه‌بدوڵڵا گوتی: گه‌شته‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا به‌رده‌وامییان ده‌بێت تا ته‌واوبوونی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو حاجیان، بۆ سبه‌ی دوو كاروانی دیكه‌ی حاجیان ده‌گه‌نه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی.
ڕۆژی 23 ی مانگی رابردوو یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی به‌ره‌و سعوودیه به‌ڕێكه‌وتن، دوای مانگێك و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد و له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.