Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 01:17

له‌ هه‌ولێر به‌هۆی هاوسه‌ریه‌وه‌ کوڕێک دایکی خۆی دەکوژێت

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، هۆگر عه‌زیز گه‌ڵاڵی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ  چوارشه‌ممه‌ 29 ى ئابی 2018 ، کاتژمێر (۷:۳۰)ی بەیانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی ۹٤ی باداوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا هاوڵاتیەک بەناوی (سمیرە عصام الدین بهالدین)، تەمەن (٥٥) ساڵ، لەلایەن کوڕەکەی بەناوی (ا.م.هــ) کوژراوە.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند ، دواتر پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەشی کوشتن هەڵسان بەدەستگیر کردنی کوڕەکە و باوکی بەناوی (م.هــ.خ.)، کوڕەکە دوای دەستگیر کردنی دانی نا بە تاوانەکەی کەوا هەڵساوە بەکوشتنی دایکی خۆی لەسەر کێشەیەکی خێزانی.

 هۆگر عه‌زیز ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، تەرمەکە هەڵگیراوەو ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا ، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا و ڕەوانەی بەر دەم  دادوەر کرا بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەندکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤۰٦)لە ی.س.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.