له قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی، وابڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به كارتی زیره‌ك دابه‌ش بكرێت.
شیلان شێخ جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌م بڕیاره یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوانه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان خه‌ریكن كه ده‌بێ مووچه‌ی پێشمه‌رگه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بدرێت واته به شێوه‌ی كارتی زیره‌ك.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند: هه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه كه هێزه هاوپه‌یمانه‌كان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ینێرن و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ته‌واوكه‌ری بۆ داده‌نێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.