Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:05

له‌سه‌ر کێشه‌ی پاوان شه‌ڕێکی گه‌وره‌ له‌ نێوان دانیشتووانی دوو گوند به‌رپابوو

تا به‌یانی شه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وام بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی رابردوو له‌ سه‌ر كێشه‌ی پاوان شه‌رێكی گه‌وره‌ له‌ نێوان دانیشتووانی گوندی جه‌لكان و مه‌مكان له‌ پشده‌ره‌ ره‌قه‌ روویداو تا به‌یانی شه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو.

سه‌ره‌تا شه‌ڕه‌كه‌ له‌ نێوان دوو شوان روویداوه‌ دواتر شه‌ڕه‌كه‌ گه‌وره‌ بووه‌و سه‌رجه‌م دانیشتوانی هه‌ردوو گونده‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌و چه‌ك و به‌ردی تێدا به‌كارهێنراوه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌و دوو گونده‌ ساڵانه‌ چه‌ند جارێك له‌سه‌ر كێشه‌ی سنوور به‌زاندن بۆ ناو خاكی گونده‌كه‌ی تر ده‌بێته‌ شه‌ڕیان و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ساڵانی رابردوودا چه‌ندان قوربانی ھه‌بووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دوژمندارییه‌كی گه‌وره‌ كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو لادا هه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.