ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی ئابی 2018، وه‌فدێكی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامى كوردستانیان كرد له‌لایه‌ن سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتى یه‌كگرتوو و شاندی یاوه‌ری پێشوازییان لێكرا.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانى و سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین له‌سه‌ر ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا .
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند: هەڵبژاردن لە کاتی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هیچ ڕێككه‌وتنێك نییه له‌نێوان لایه‌نه‌كان وه یاخود داوا كرابێت كه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت .
نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى داهاتووی حكومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاند: پێمان خۆشە هەموومان پێکەوە بچینە بەغدا، وەفدی یەکێتی و پارتی دەچن، حەزی ئێمە ئەوەیە هەموو لایەنەکان پێکەوە بچین، یان ئەگەر پێکەوەش نەچووین، مەوقیفمان یەک بێت.
سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: دانوستاندنى لایه‌نه‌كان و دانیشتنه‌كان به گرنگ ده‌زانین له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ل شاندی باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باسی ڕهوهشى ئێستای كوردستان و پرسى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانمان كرد.
ئه‌مینداری گشتى یه‌كگرتوو ڕاشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر زۆربه‌ی پرسه‌كان هاوڕابووین ، ده‌مانه‌وێت بۆچوونه‌كان یه‌ك بخه‌ین، ئه‌گه‌ر كۆدهنگیش بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت، ئه‌وا ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.