Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:04

هونەرمەندی میللی کورد سلێمان ئەحمەد هه‌رکی دوای ١٤ ساڵ لە زیندان ئازادکرا

خاوەنی چەندين بەرهەمی هونەری لاوک وگۆرانی فۆلکلۆریە
سلێمان ئەحمەد هه‌ركی
کوردستان TV
100%

دوای  ١٤ ساڵ لەزیندان ڕۆژی  سێ شەمە 28/8/2018  هونەرمەندی ناوداری میللی ، سلێمان ئەحمەد  هەرکی بەبڕیاری دادگای هەولێر ئازادکرا.

لەبارەی بڕیاری ئازادکردنی  سلێمان هەرکی ،سەباح مەحمود ئامۆزای ناوبراو بەماڵپەڕی کوردستان تیڤی ڕاگەیاند ،دوای 14 ساڵ لەزیندان  ڕۆژی سێ شەمە  دادگای هەولێر  بە بڕیاری دادوەر بڕیاری ئازاد کردنی دەرکرد وگوتی ئەوبڕیارەی دادگا بوتە جێگای خۆشحاڵی خزم وکەس وکارەکەیان 

هونەرمەند سلێمان ئەحمەد سەربەعەشیرەتی هەرکیە وخەلکی گوندی دێرێی شارۆچکەی سەلاحەدین و خاوەنی چەندان بەرهەمی هونەری ،لاوک وگۆرانی فۆلکلۆریە ،   لە لەساڵی 2005  خۆیو برایەکی بەناوی فاخر ئەحمەد وئامۆزایەکی بەناوی واحید حاجی ،  لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەستگیرکران

شایەنی باسە بڕیاری ئازادکردنی سلێمان هەرکی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فه‌یسبوک دەنگ دانەوەیەکی زۆری هەیە وچەندین کەس وخزم وهەوادارانی ناوبراو خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە و وێنەی ئەوهونەرمەندەیان داناوە

1

مه‌هدی داود 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.