وەزیری دەرەوەی عومان، هیوای خۆی دەربڕی کە بەمزووانە ڕێڕەوێکی کاتی بۆ گواستنەوەی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز ڕابگەیەنرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ گەڕانەوەی ئاسایشی کەشتیوانی لە ناوچەکەدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی ئاب، بەدر بوسەیدی وەزیری دەرەوەی عومان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: گەشبینم بەوەی بەمزووانە ڕێڕەوێکی کاتی بۆ گەرووی هورمز و ڕێکارە پراکتیکییەکان بۆ گەڕانەوەی ئاسایشی کەشتیوانی ڕابگەیەنین. ئەم لێدوانەی بەدر بوسەیدی دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک گفتوگۆ دێت لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران.
وەزیری دەرەوەی عومان ئاماژەی بەوەش کرد، بەڕێوەبردنی گەرووەکە لە داهاتوودا و گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی، بەگوێرەی ماددەی 5ـی یادداشتی ئیسلام ئاباد ئەنجام دەدرێت. جەختیشی کردەوە کە گفتوگۆکان لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکان بەردەوام دەبن لەپێناو پاڵپشتیکردنی ئاشتی، هاوکاری، سەقامگیری و پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی لە ناوچە هەستیارەکانی جیهاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.