Erbil 31°C ھەینی 04 ئەیلوول 03:23

ڕووسیا تێکشاندنی 426 درۆنی ئۆکراینای لە ماوەی یەک شەودا ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی، لە ماوەی شەوی ڕابردوودا توانیویانە 426 درۆنی ئۆکراینا لە ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی ڕووسیا تێکبشکێنن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی ئاب، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە ماوەی شەوی ڕابردوودا، لە کاتژمێر 8:00ـی ئێوارەی 25ـی ئاب تاوەکو کاتژمێر 7:00ـی بەیانیی 26ـی ئاب بە کاتی مۆسکۆ، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی 426 درۆنی ئۆکراینایان لە ئاسمانی هەرێمەکانی (بێلگۆرۆد، بریانسک، کورسک، ئۆریۆل، کالوگا، تولا، لیپێتسک، ڤۆرۆنیژ، تامبۆڤ، ڕیازان، نیژنی نۆڤگۆرۆد، ڤۆڵگۆگراد، ڕۆستۆڤ، مۆسکۆ، کڕاسنۆدار و نیمچەدوورگەی کریمیا) ڕاوەستاندووە و تێکیان شکاندوون.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆدیۆن میرۆشنیک، باڵیۆزی ئەرکە تایبەتەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، دوێنێ ڕایگەیاند کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی هێزە ئۆکرانییەکانەوە، زیاتر لە 400 کەسی سڤیل لە ڕووسیا بریندار بوون، کە 21 منداڵیان لەنێودایە.

مۆسکۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا تۆمەتبار دەکات بەوەی ڕۆژانە بە درۆن و موشەک گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان و دامەزراوە مەدەنی و پیشەسازی و وزەکان لە ناوچە سنوورییەکان و قووڵایی خاکی ڕووسیا دەکەنە ئامانج. لە بەرامبەریشدا، هێزەکانی ڕووسیا جەخت دەکەنەوە کە هێرشە پەرچەکردارەکانیان تەنها دامەزراوە سەربازییەکان و کارخانە بەرگرییەکانی ئۆکراینا دەگرێتەوە و بە چەکی زۆر وردی ئاسمانی و دەریایی و وشکانی ئەنجام دەدرێن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.