عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كه ئه‌وان وه‌كو پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكی عێراقی دانیشتن ئه‌نجام بده‌ن كه‌ركوك و گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كه مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌وانه به بێ ئه‌و مه‌رجه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك رێكناكه‌وین
له‌باره‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه عه‌ونی گووتی: له به‌رواری 3-9-2018 یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه دهچبَت راشیگه‌یاند: ئه‌وان وه‌كو پارتی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كورد به یه‌ك لیست برواته به‌غدا و هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌ك لیست بروینه به‌غدا ئه‌وه‌شی گوت چه‌پڵه به یه‌ك ده‌ست لێ‌نادرێت ئێمه ئاماده‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێ لایه‌ن ئاماده نین هه‌موومان به‌یه‌ك لیست به‌روه‌و به‌غدا بهرێبكهوین ئه‌مه مایه‌ی نیگه‌رانی گشت كوردێكه
له باره‌ی قسه‌كانی عه‌بادییه‌وه كه گوتبووی من ده‌ستبه‌رداری كه‌ركوك نابم علی عه‌ونی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی گووتی: عه‌بادی باش ده‌زانێت نابێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران بۆیه ده‌یه‌وێت وای ده‌رده‌خات كه دوو چولهكهی به یه‌ك به‌رد كوشتووه. ده‌یه‌وێت خۆی وه‌كو قاره‌مانێك نیشان بدات به‌ڵام ئه‌وه دادی نادا.
نه‌سرین مزوری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.