لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت: هێزهكانمان 5 تۆمەتباریان دەستگیر كردووه كە هەستاون بەدزینی سەرمەنهۆڵ، تۆمەتبارانیش بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت .
تۆمەتباران خەڵكی شاری سلێمانین و هەستاون بەدزینی سەرەمەنهۆڵ، نەقیب سەركەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان ئاماژەی بۆ دەكات كه دزینی سەرەمەنهۆڵ لەلایەن تۆمەتبارانەوە لەسەرەتای مانگی 7 و كۆتاییەكانی مانگی 6ی 2018 دابووە و ژمارەیەكی زۆرى سەرەمەنهۆڵ دزاربوو .
نەقیب سەركەوت ئەحمەد ووتی : بۆئەو مەبەستە بەسەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لیژنەیەك پێكهێنرا و توانرا زۆر بەچالاكانە بەدواداچوون بكرێت و تائێستا 5 كەس لەسەر ئەو تۆمەتە دەستگیركراون .
بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان ووتیشی : تۆمەتباران تەنها ئەو سەرە مەنهۆڵەیان نەدزیوە بەڵكو لەدانپێدانانەكانیشیاندا ئەوەیان وتووە كە ژمارەیەك فافۆن و زەرد كە بەعامودەكانەوە هەڵواسرا بووە دزیویانە و ئێستاش بەفەرمانی بەڕێز دادوەر بەندن و ڕوبەڕوی یاسا كراونەتەوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.