له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت: ئێواره‌ى ڕۆژی ٢٨- ۸ - ۲۰۱۸ لەلایەن بەشی پۆلیسی قەرەداغەوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە هەستابوون بەدزیکردن لەناو باخەکانی سنوری قەرەداغ.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت: لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار ( ع. خ. ) و ( ر. م. ) بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندن، لەلایەن بەشی پۆلیسی قەرەداغەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبارەکە کراوەتەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.