به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسكیلی راگه‌یاند كه له قه‌زاكانی كۆیه و چه‌مچه‌ماڵ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسكیلیان دزیوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێردا هاتووه دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به بوونی چه‌ند رووداوێكی دزینی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل له قه‌زای كۆیه، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م رووداوه كرده‌وه توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌م تۆمه‌تباران ده‌ستگیر بكه‌ن.
عه‌مید شۆڕش كاكه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی قه‌زای كۆیه له‌وباره‌وه گوتی دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین سكاڵا تۆمار كرا سه‌باره‌ت به دزینی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسكیل له قه‌زای كۆیه، ده‌ستبه‌جێ دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ئه‌م رووداوانه كرده‌وه.
گوتیشی توانیمان له ماوه‌یه‌كی كه‌م ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران ئاشكرا بكه‌ین و له بۆسه‌یه‌كدا له دره‌نگانێكی شه‌و ده‌ستگیریان بكه‌ین.
عه‌مید شۆڕش كاكه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا تۆمه‌تباران دانیان نا به دزینی دوو ئۆتۆمبێل له جۆری مازدا و چوار مۆتۆرسكیل له قه‌زای كۆیه و دزینی پێنج ماتۆڕسكیل له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.
له ئێستادا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م رووداوه كراوه‌ته‌وه و دادوه‌ر بڕیاریدا به به‌ندكردنی تۆمه‌تباران به پێی مادده‌ی (443) له یاسای سزادانی عیراقی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.