Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:52

نەتەوە یەکگرتوەکان؛ سعودیە‌و ئیمارات‌ و یەمەن تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی 

هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى له‌مه‌ر راپۆرتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هاته‌ ده‌نگ
کوردستان TV
100%

توركى مالكى وته‌بێژى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى له‌مه‌ر راپۆرتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، كه‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌و راپۆرتانه‌ ده‌ڕوانن كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرووه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆخى یه‌مه‌ن بلاوده‌كرێنه‌وه‌و هاویه‌یمانى عه‌ره‌بى رێوشوێنى پێویست ده‌گرێته‌به‌ر.

نەتەوە یەكگرتوەكان، عەرەبستانی سعودیە‌و ئیمارات‌ و حكومەتی یەمەن تۆمەتباردەكات بەئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی لەشەڕی چەند ساڵەیان لەدژی چەكدارە حوسیەكان.

لەیەكەم راپۆرتیدا، سێ‌ پسپۆڕی لیژنەیەكی  ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان رایانگەیاند: ئیمارات‌و عەرەبستانی سعودیە‌و حكومەتی یەمەن بەرپرسیارن لەتاوانەكانی جەنگ لەوانە  ئەشكەنجەدان‌و بێسەروشوێنكردن‌و ئەتككردن لەماوەی شەڕی سێ‌ ساڵ‌و نیو لەدژی یاخیبوان.

راپۆرتەكە ئاماژەدەدات بە تاوانی چەكدارە حوسیەكانیش كە لەمانگی ئاداری 2015 دەجەنگن لەدژی هاوپەیمانێتی عەرەبی بەسەرۆكایەتی عەرەبستانی سعودیە‌و وردەكاریی هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانێتییەكان بڵاوكردوەتەوە .

لیژنەكە داوا دەكات  لەكۆمەڵگای نێودەڵەتی رێگرە بكات لەدابینكردنی چەك بۆ لایەنەكانی شەڕی یەمەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.