Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 09:15

حکوومەتی عێراق هەزاران خێزانی گەڕاندووتەوه‌ شنگال کە هاوکاری داعشیان کردووه‌

ئه‌و خێزانانه‌ دەستیان لە کۆمەڵکوژیی ئێزدییاندا هەبووە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 28/8/2018، حەیدەر شەشۆ فەرماندەی گشتیی هێزی پاراستنی ئێزدیخان، رایگه‌یاند" حکوومەتی عێراق بە بڕیارێکی تاکلایانە هەزاران خێزانی گوندی ''گۆلات''ی ڕۆژهەڵاتی شنگالی گەڕاندووەتەوە ناوچەکانیان، کە خۆیان دەستیان لە تاوانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییاندا هەبووە.

شەشۆ وتیشى" ئەو خێزانانە زۆربەیان دەستیان لەگەڵ داعش هەبووە، بەڵام حکوومەتی عێراق وەک هەموو جارێک هەڵە دەکات و ئەم جارەش وەک جارانی تر ئەوانەی دەستیان لە کۆمەڵکوژیی ئێزدییاندا هەبووە گەڕاندوونییەتەوە بۆ شنگال.

فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدیخان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتیشی" هاتنەوەی هاووڵاتییانی ئەو گوندە دەبێتە مەترسی بۆ سەر ژیانی شنگالییەکان و پێ دەچێت هەرچی شتی خراپ هەیە ڕوو بدات و ئێمەش ئەمە قبووڵ ناکەین و دەبێ ئەوانەی دەستیان لە کۆمەڵکوژیی ئێزدییاندا هەبووە سزای خۆیان وەربگرن."

شەشۆ دەشڵێت" ئەم داعشانە پێش دروستبوونی داعش لەسەر ڕیگای نێوان شارەکان چەندین کەسیان دەستگیر کردووە و کوشتوویانن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.