دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای یه‌كێتی و پارتی، وته‌بێژانی هه‌ردوو هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ساز كرد و جه‌ختیان كرده‌وه كه رۆژی هه‌ینی داهاتوو شاندێكی هاوبه‌ش ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه.
مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی رایگەیاند، پارتی و یەکێتی هەوڵدەدەن هەموو لایەنە کوردستانییەکان بە یەکڕیزیی بچنە بەغدا و دەرگاشیان بۆ گفتوگۆ کراوەیە بۆ تاوتوێکردنی ئەو پڕۆژەیەی پارتی و یەکێتی بۆ چوونە بەغدا ئامادەیان کردووە.
وتەبێژی پارتی گوتیشی: پارتی و یەکێتی هەوڵدەدەن هەموو لایەنە کوردستانییەکان بە یەکڕیزیی بچنە بەغدا، شاندی هەردوو حزبیش رۆژی هەینی داهاتوو دەچێتە بەغدا، له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كرا تاوەکو ئێستاش 30ـی ئەیلوول وادەی هەڵبژاردنە.
لای خۆشیه‌وه سەعدی ئه‌حمه‌د پیرە، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەبارەی چەند پرسێک بوو، لەوانەش سەردانی شاندی هەردوولا بۆ بەغدا، کە بڕیارە رۆژی هەینی ئەنجامبدرێت و ئاشكراشیكرد كه تائێستا له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی عیراقی رێكنه‌كه‌وتون.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی دیاریكراوی خۆی ده‌كرێت له 30ی ئه‌یلولی 2018 و باس له دواخستنی نه‌كراوه.
سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا باسی کەرکوک کراوە و پێویستە دەستەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک دەست بە کارەکانی بکات و کێشەکانی ئەو پارێزگایە چارەسەربکرێت.
لە کۆبونەوە باڵاکەی ئەمڕۆیاندا نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتیی شاندی پارتی و کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی سەرۆکایەتیی شاندی یەکێتی دەکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.