فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمریكا سەبارەت بە مەرجەكانی كورد لە دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقیەكان، بۆ پێكهێنانى حكومهتى نوێى عێراق، رایگهیاند" ئێـمە پڕۆژەیەکی هاوبەشمان هەیە، بەڵام ئێمە بەتەنها نەبوین لە ئامادەکردنی پڕۆژەکە بەڵکو هی ئێمە و برادەرانی یەکێتیە، پێشتر داوامان لەهەموو لایەنە کوردستانیەکان کرد کە پێکەوە پڕۆژەیەکی هاوبەش بۆ بەغداد ئامادەبکەین بەڵام نەهاتن.
وتیشى" پڕۆژە هاوبەشەکەی ئێمە و یەکێتی، لایەنێکی عیراقی هەیە کە بریتیە لەپاراستنی ئەمن و ئاسایش و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و پاراستنی دەستور، ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵیە لە عێراق، وە گەڕانەوەی ئاوارەکانی موسڵە بۆ شوێنەکانی خۆیان وەچەندین بابەتی گرنگی وەک بەشە بودجە و موچە، گرنتی جی بەجی کردنی داواکارییەکانی کورد ئەمجارە بەرژەوەندی هاوبەشی لایەنە زیانمەندەکانە لەپڕۆسەی حکومڕانی ڕابردووی عیراق کە هەر کورد لێی زیانمەند نەبووە بەڵکو سوننە و تەنانەت شیعەکانیش بەشێکیان، هەر ئەو عەقڵیەتە وایکرد لەڕابردوو کورد پەنا بۆ ڕیفراندۆم ببات ، بۆیە دەبێت بەدوای زیانمەندەکانی پڕۆسەی حکومڕانی ڕابردووی عیراق بگەڕێێن، بڕۆی بۆ هەر شوێنێکی عیراق موعاناتی عیراقیەکان لەڕووی خزمەتگوزاریەوە زۆر خراپترە، کوردستان لەو ڕوەوە زۆر لەبەشەکانی تری عیراق باشترە هی کوردستان زیاتر موعاناتەکە نەتەوایەتیە.
فازڵ میرانی وتیشی" نە ئێمە نە یەکێتی تا ئێستا بۆمان یەکلایمان نەبۆتەوە لەکام لایەنی عیراقی نزیکین، چونکە تا ئێستا کاندیدی شیعەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران یەکلایی نەبۆتەوە، وە یەکەمجار ئێمە کە چوینە بەغدا پێمان وتن بابە گیان ئێمە بە نیازی"مەناسیب" نەهاتوین، بۆ "مەقاسید" هاتوین، ئەو کوتلەیەی زیاتر داواکارییەکانی ئێمە جێ بەجی بکات ، ئێـمە لەو لایەنە نزیکین، ئیتر هەمویان دەڵێن پڕۆژەکەتان باشە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.