Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 07:27

کۆمسیۆن: هیچ نووسراوێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ئاڕاستەمان نەکراوە

کۆمسیۆن: پێمان وایە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکرێت
کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ڕایگەیاند" تاكو ئێستا هیچ نووسراوێکیان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ئاڕاستەیان نەکراوە و پێشیان وایە کە لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت.

شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی هەرێم له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" لە ئامادەکارییەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام دەبین و پێمان وایە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی تانەی پێنج لایەن دەکەن لە تۆماری دەنگدەران و ئەو بەدواداچوونانەی دیکەی کە کۆمسیۆن پێشتر ئەنجامی داون.

ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە، کۆمسیۆن ماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد کە لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ٥ی ئەیلولەوە دەستپێدەکات و کاتژمێر ٨ی بەیانی ٢٨ی ئەیلول کۆتایی دێت.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و زیاتر لە سێ ملیۆن و ١٤٥ هەزار هاوڵاتی لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم مافی دەنگدانیان هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.