سكرتێرى ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان، ڕایگەیاند به دهرچوونى یاساى بوودجهى ساڵى 2019ی ههرێمى كوردستان بەھانەی ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی نامێنێت.
د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە نووسینێكدا، كە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەداوە، بە دەركردنی (قانوونی بوودجەی گشتی ھەرێمی كوردستان بۆ ساڵی دارایی 2019) كە حاڵی حازر ھەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕەشنووسەكەین و ئومێد وایە دواتر ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێ و ببێتە كاری لە پێشینەی خولی داھاتووی پەرلەمان، ئیتر بەھانەی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی نامێنێت بەھۆی نەبوونی خشتەی پلەی وەزیفی پەسەندكراو لە بوودجە.
ڕاشیگەیاندووە بە ھەردوو یاساى ڕاژەی شارستانی ژمارە 24 ساڵی 1960 و یاساى مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە 22 ساڵی 2008 پلە بەرزکردنەوە (الترفیع) وەک مافێکی فەرمانبەر جێگیرکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.