Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 10:29

پەکەکە تەقەی لەسوپای تورکیا کرد تورکیاش گوندەکانی دەشتی هێرتی تۆپباران کرد

ژمارەیەک سەر ڕەشەوڵاغ و مانگا لەنێوچوون
کوردستان TV
#7
100%


هێزەکانی پەکەکە لە چیای دێل لەسنوری دەشتی هێرتی دەڤەری سیدەکان بەچەکی سوک هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی سوپای تورکیا، له‌به‌رامبه‌ردا سوپای توركیاش تۆپبارانی ناوچەکەی کرد و ژمارەیەک سەر ڕەشەوڵاغ و مانگای هاووڵاتیەکی گوندی بەلەسنان لەنێوچوون.

کاتژمێر 7:00 ی بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پەکەکە لەچیایی دێل لەسنووری دەشتی هێرتی دەڤەری سیدەکان بەچەکی سوک هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی سوپای تورکیا و بۆ ماوەی پترلە 20 خولەک شەڕو تەقە لەنیوان هەردوولا ڕوویدا .

بەپێی قسەی دانیشتوانی گونده كانی لێلکان و کونەرە ، دوای شەڕو تەقەی نێوان چەکدارانی پەکەکە و سەربازان و سوپای تورکیا تۆپبارانی ناوچەکەی کرد و چەند گولەتۆپێک بەر نزیك گوندەکانی ناومێرگان وکونەر وبەلەسنان ،کەوتون و بەهۆیه‌وە ژمارەیەک سەر ڕەشەوڵاغ و مانگای هاووڵاتیەکی گوندی بەلەسنان لەنێوچوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.