كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ئاستی باڵا لە شاری هەولێر دەستیپێكرد بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 28-8-2018 شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشیتمانی كوردستان لە شاری هەولێر کۆبوونەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی بارودۆخی عێراق و هه‌رێم و پرسی هه‌ڵبژاردن و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق و چه‌ند پرسێكی ناوخۆیی تاوتوێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هەردوولا لەگەڵ حیزبەکان و دەیانەوێت شاندێک پێکبهێنن بۆ ئەوەی لەگەڵ حزبەکان کۆببنەوە و هەوڵبدات سەرجەم لایەنەکان لەیەک نزیک بکاتەوە.
هەروەها گفتوگۆ ده‌كرێت لەبارەی ئەو شانده هاوبەشەی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان دەكات.
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتیی شاندی پارتی و کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی سەرۆکایەتیی شاندی یەکێتی دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.