لهڕوونكردنهوهیهكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای ههولێر ڕایدهگهێنێت ، دوا بـەدوای بـڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە بەرواری(٢٧/٨/٢٠١٨) لە کەناڵی ڕووداو لە سـەر کەیسێکی کـوشتن کـە گـوایە ڕێککـاری یـاسایی دەرهەق بە کەیسی کـوشتنی (گەنجۆ)، نەکراوە .
گوایە کێشەکە لەسەر خۆ کێشـان بە فسفۆڕی ماڵێک بووە، بەڵام لە ڕاستیدا سـەرتاپای ئەم هـەواڵە دوورە لە ڕاستی، بۆیە بە پێویستی دەزانین دەزگـاکـانی ڕاگەیاندن هەواڵی چەواشەکاری بەخەڵک ڕانەگەیەنن وە هاوڵاتیانیش هەواڵی چەواشەکاری بەدەزگاکانی ڕاگـەیـاندن نـەدەن و بە هیچ شـێوەیەک نـەیـەنـە نێـو وردەکـاریەکـانی لێـکۆڵینەوەکـان چـونکە دەبێتـە هـۆی بـەلاڕێدا بـردنی زانیـاریەکان و قوڵبونەوەی زیاتری کێشەکان و کەیسەکان، بۆیە ئەو کێشەیە لە نێوان دوو بنەماڵەو دوو کەس دا بووە.
بەڵام ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویستی شـاری هەولێر ڕوونی دەکەینەوە کەوا ئەو کەیسە لە لای ئێمە یەکلایی کراوەتەوە، وە ئـەو کەسـانەی کـەوا داواکـراون لە لایەن دادگاوە بە پێـی مـاددە (٤٠٦) لە (ی.س.ع) دەستگیرکـراون، پـەڕاوەکەش ڕەوانەی دادگـای تـاوانی هەولێر کراوەو کەیسەکە لای بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر نەماوە.
بەڵـکو ئێستا پەڕاوەکە لە لای دادگایەو تەنها بڕیاری کۆتایی ماوە لە سەر ئەم کەیسە، وە ئێمە وەک بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەو ئەرکـەی کەوا لەسەر ئەستۆی ئێمە بووە لە ڕووی یاساییەوە جێبەجێمان کردووە .
پۆلیس ڕوونکردنهوه لهسهر کوژرانى گهنجهکهى ههولێر دهدات
وێنهیهك بۆ كوردستان تیڤى نێردراوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.