Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:24

سێ پزیشکی کورد له‌ پۆسته‌کانی نێو فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی که‌رکوک دوورخرانه‌وه‌

له‌ شوێنی ئه‌وان توركمان و عه‌ره‌ب داندراون
کوردستان TV
#7
100%

به‌ پێی بڕیارێك سێ پزیشكی كورد له‌ پۆسته‌كانی نێو فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك دوورخرانه‌وه‌و هه‌موو پۆسته‌كانی نێو ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ش به‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان پڕكراونه‌ته‌وه‌.

له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك پێنج كه‌س له‌ پۆسته‌كانیان دوورخرانه‌وه‌ كه‌ سێ كه‌س له‌وانه‌ كوردن و بریتین له‌ دكتۆر شاسوار ، به‌رپرسی ته‌كنیكی ته‌ندروستی كه‌ركوك و دكتۆر بورهان به‌رێوه‌به‌ری پیشووی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك و دكتۆر هیوا كه‌ له‌به‌شی ده‌رمانخانه‌یه‌.

شایانی باسه‌ له‌ ئێستادا كورد له‌ ناو فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك هیج پۆستێكی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌.

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌موو پۆسته‌ گرنگه‌كانی كورد له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌ نێو شاری كه‌ركوك له‌ كورد سه‌ندراوه‌ته‌وه‌و له‌ شوێنی ئه‌وانیش توركمان و عه‌ره‌ب داندراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.