له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ڕائیدی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ،
لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار پۆلیس بەتۆمەتی دزیکردن دوو تۆمەتبار دەستگیردەکات کەهەستاون بەدزینی مەبلەغێک پارە لەماڵی خزمێکی خۆیان .
ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لەحەڵەتێکی دزیکردن لەماڵێک و دوای لێکۆڵینەوە لەسەرڕوداوەکە پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن و دوای لێکۆڵینەوە دانیان بەتاوانەکەدا ناوە لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەند کراون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.