Erbil 18°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 14:58

هه‌ولێر.. پڕۆژه‌ی پۆڕتاڵی خزمه‌ت بۆ هاووڵاتییان ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد

به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینات له‌ داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و كارئاسانی بۆ راییكرنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیانه
هه‌ولێر.. پرۆژه‌ی پۆڕتاڵی خزمه‌ت بۆ هاووڵاتیان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
کوردستان TV
100%

به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینات له‌ داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و كارئاسانی بۆ راییكرنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پۆڕتاڵی خزمه‌تی راگه‌یاند . 

ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتی ئه‌مریكاوه‌ به‌رهه‌مهاتووه‌ و پاڵپشتی ده‌كرێت .

ستیڤ ڤه‌یگن كونسوڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: حكومه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رێگه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی یارمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی چاكسازی جێبه‌جێ بكات .

له‌مه‌ودا  هاووڵاتیان له‌ هه‌ر دام و ده‌زگایه‌كی حكوومه‌ت مامه‌ڵه‌یان هه‌بێت ئه‌وا ده‌توانن به‌هۆی سه‌ردانیكردنیان بۆ پۆرتاڵی خزمه‌ت، سوود وه‌رگرن له‌ چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنی مامه‌ڵه‌كانیان كه‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا شه‌فافیه‌ت له‌ كاری حكوومه‌ت درووست ده‌كات و هاوكات ده‌بێته‌ هۆی خێرایی له‌ راپه‌ڕاندنی كار و مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان له‌ دام و ده‌زگا حكوومیه‌كاندا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.